بەغداد-INA
ئەمرۆ یەک شەممە ، لیوا " یەحیا ڕەسووڵ"وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، کوژرانی ئەمیرێکی بەناو چەتە تیرۆریستییەکانی داعشی لە دیالە ڕاگەیاند.
لیوا "یەحیا ڕەسووڵ " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:- بەپێی ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی وەزاری بۆ بەدواداچوون بۆ ئەنجامدەرانی تاوان لە پارێزگای دیالە،کە تیایدا چەتە تیرۆریستیەکانی داعش لە هەوڵی ناسەقامگیری ئاسایش و دروستکردنی ناکۆکیدان لە پارێزگای دیالە،لەو ڕوانگەیەشەوە هێزە چەکدارەکان لە ڕێگەی زانیاری وردی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی، و دوای هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ، فڕۆکەکانی F16 شەوی ڕابردوو حەشارگەیەکی مەترسیداری لە گوندی قبە سەر بە دیالە بۆردومان کرد و دواتر کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بوو ، هێزێکی ئەمنی چوون بۆ مەبەستی گەڕان بە شوێنی ئامانجکراو و چوار تەرمی ئەندامانی باندی تیرۆریستی داعشیان دۆزیەوە و سەرجەم چەک و کەرەستەیان لەناوبردوون .
ڕوونیشیکردەوە:- کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان،لەنێو کوژراوەکاندا ئەمیرێکی بەناو داعش بەناوی "مەجید مەعیوف" هەیە کە بە یەکێک لە دیارترین سەرکردە مەترسیدار و تاوانبارەکانی داعش لەناوچەکەدا .