بەغداد-INA
ئەمرۆ یەک شەممە "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،جەختی لە گرنگی بەکارهێنانی پارەدان لەرێگای کارتی ئەلیکترۆنی کردەوە ، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە پایەیەکی بنەڕەتییە بۆ چاکسازی ئابووری.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:-ئەمرۆ"محەمەد شیاع سودانی"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بەدواداچوون بۆ گۆڕانکاری دارایی و ئابووری بۆ پارەدانی ئەلیکترۆنی و شوێنی فرۆشتنی کرد،بۆ بازرگانیکردن بە کارتی ئەلیکترۆنی (POS)، بە ئامادەبوونی پارێزگاری بانکی ناوەندی و ڕاوێژکارانی سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ستراتیژی و ئابووری و بانکی، و بەڕێوەبەری گشتی پارەدان لە بانکی ناوەندی.
بەپێی ناوەرۆکی بەیاننامەکە:-سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،گوێی لە پوختەیەک گرت سەبارەت بە دوایین ڕێکارەکان و وردەکارییە جێبەجێکارییەکان گرت بۆ گواستنەوە و پارەدان بە کارتی ئەلیکترۆنی، لە دامودەزگاکانی کەرتی گشتی و تایبەت،کە لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە جێبەجێ دەکرێت لەگەڵ بەدواداچوون و چاودێریکردنی گواستنەوە و بەکارهێنان.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:-لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر ئەو باجەی کە لەلایەن دەسەڵاتی دارایی و بانکییەکانەوە وەردەگیرێن.
هەروەک سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت هاووڵاتیان لە بارگرانی دارایی زیادە دوور بخرێنەوە.
ڕوونیشیکردەوە:-کە ئامانج لەو سیاسەتی حکومەت ئاسانکارییە بۆ پارەدان لە هەموو بوارەکاندا،لە هەمان کاتدا دەستەبەرکردنی ئاسایشە لە ئاستێکی بەرز.