بەغداد-INA
ئەمرۆ یەک شەممە "نەعیم عەبودی" وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند کە وەزارەت بەردەوامە لە سیاسەتی پەرەپێدانی زانکۆکان و هەنگاونان بەرەو لامەرکەزیەت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- ئەمرۆ یەک شەممە "نەعیم عبودی" وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ستافی پێشکەوتووی کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پەرەپێدانی سیاسەتی وەرگرتنی زانکۆ و هەنگاونان بەرەو لامەرکەزییەت.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- ئامادەبووان گفتوگۆیانکرد لەسەر هەنگاوی جێبەجێکردنی پرۆسەی بۆلۆنیا لە کۆلیژەکانی ئەندازیاری و زانستیدا، هەروەها هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی بۆ پێوەرەکانی کوالیتی لەم بوارەدا .
هەروەک باس لە گرنگی و هەماهەنگی و هاوکاری بەردەوام کرا لەگەڵ یونسکۆ بۆ بەردەوامیدان لە ڕەخساندنی کەشوهەوای پێویست بۆ هەڵسەنگاندنی زانستی و ئەکادیمی لەبوارە جیاوازەکان.
هەروەک لە درێژەی بەیاننامەکەدا ئەوەش خراوەتەروو :- کە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پلانی خوێندنی دەرچووان بۆ ساڵی خوێندنی 2014-2025 کرا،و لەبواری نوێکردنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن و مەتمانەی نێودەوڵەتی بۆ کۆلێژە پزیشکیەکان، و تەواوکردنی ڕێکارە کارگێڕییەکان لە بەشەکانی وەزارەتدا، لەو روانگەیەشەوە جەختیشی لەوە کرایەوە کە هیچ بژاردەیەک نییە جگە لە سەرکەوتن لە ساڵی 2024 لە خوێندنی باڵا ، کە دەبێتە ساڵی دەستکەوت و بەدەستهێنانی نایاب لە ژینگەی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیدا.
هەر لەمیانی کۆبونەوەکەدا"عەبودی " جەختی لەوە کردەوە کە وەزارەت بەردەوامە لە پەرەپێدانی ئەو ڕێگایانەی کە پێویستە بۆ بەمۆدێرنکردنی سیاسەتی وەرگرتن بەپێی دیدێکی زانستی،کە ڕێکارەکان گەرەنتی ئەوە بکەن زانکۆکان لە مامەڵەکردن لەگەڵ مەلەفی وەرگرتن تواناکانیان بەرز بکەنەوە لە کۆلێژە و بەشەکانیان.