بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی وردەکاریی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر حەشارگەیەکی چەتەکانی داعش لە دیالە ڕاگەیاند.
شانەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:-لە ڕێگەی بەدواداچونی چڕی هێزەئەمنیەکان بۆ لەناوبردنی مۆڵگەکانی تیرۆر و تۆڵەسەندنەوەی ورد لێیان، و لە ئۆپەراسیۆنێکی پلان بۆداڕێژراو و دیار لەلایەن شانەی ئامانجدار لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و بە زانیاری پشتڕاستکراوەی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی،بە بەکارهێنانی فڕۆکەی (F_16)،مۆڵگەیەکی گرنگی داعش لە گوندی (گبە)لە ناوچەی (وەقف) لە پارێزگای دیالە لەناوبرا.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوای ئۆپەراسیۆنەکە، هێزێکی ئەمنی چوونەتە شوێنەکە، بۆ پشکنینی شوێنی ئامانجکراو،کە تیایدا تەرمی چوار ئەندامی باندە تیرۆریستییەکانی داعشیان دۆزیوەتەوە لەگەڵ چەک و کەلوپەلەکانیان کە لەناوبراون، هەروەک بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان،لەنێو کوژراوەکاندا ئەو کەسانە هەبوون کە تاوانیان بەرامبەر سەربازانی عێراق ئەنجامداوە و دەستیان سور بوە.
لە بەیاننامەکەدا شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی جەخت لەوە دەکاتەوە:- کە لە چوارچێوەی زانیاری و کاری هاوبەش لەلایەن دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانەوە کاریگەری زۆری هەبووە لە سنووردارکردنی چەتە تیرۆستەکانی داعش، کە لە خاکی عێراقدا هەرگیز سەلامەت نابن و لەناو دەبرێن لەسەر دەستی پیاوەئازەکانی وڵات لە هێزە ئەمنیەکان.