بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، ناوەندی ئابووری و سیاسی عێراق داوایەک ئاراستەی حکومەتی عێراق و لایەنە ئەمنی و پەیوەندیدارەکانی رووبەرووبونەوەی ساختەکاری بازرگانی بڵاوکردەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخ.
"ویسام حەدمل حلو" بەرێوەبەری ناوەندەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئەوەی خستۆتەروو :- کە لە ڕێگەی بەدواداچوونەکانی ناوەندەکە، بوونی حاڵەتی ساختەکاری بازرگانی تۆمارکراوە،و لە هەندێک لە نانەواخانە و فڕنیەکاندا یەک دانە کێشیان کەمترە لە ٩٠ گرام ، جگە لەوەی هەندێکیان ئاردی جیاواز بەکاردەهێنن کە لە ڕووی کوالیتی یان بەرواری بەسەرچوونیەوە بۆ خواردن گونجاو نییە.
حلو داوای کرد :- کە پشکنینی وەرزی بۆ نانەواخانەکان و فڕنیەکان بکرێت بۆ رووبەرووبونەوەی حاڵەتی ساختەکاری بازرگانی.
ئاماژەی بەوەشکرد :- کە حکومەت ئارد و سووتەمەنی بە نرخێکی پاڵپشتکراو بە نانەواخانەکان دەفرۆشێت و گەنمی ناوخۆی و هاوردەکراو بە کوالیتی باش و زۆر بە نرخێکی قبوڵکراو بەراورد بە نرخەکانیان دابین دەکات لە وڵاتانی دراوسێ و جیهان، هەروەک بانکی ناوەندی عێراق ڕێگەی بە بازرگانان داوە دۆلار بە نرخی فەرمی بکڕن بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستی خۆراک، ئەمەش ڕێگا بۆ ئەو کەسانە خۆشدەکات کە هەوڵی بەرزکردنەوەی نرخی ئارد و کەلوپەلی سەرەتایی تر دەدەن.