بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی کەشناسی، ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوودا ڕاگەیاند،کە پێشبینی بارانبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە:- کە سبەی دووشەممە،ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی هەندێک پەڵە هەور لە سەرتاسەری وڵاتدا،هەروەها پلەکانی گەرما لەتەواوی وڵات نزیک دەبێتەوە لە ڕۆژانی پێشوو.
وەک ڕاگەیەندراوەکە خستۆتیەروو :-بۆ رۆژی سێشەممە،ئاسمان نیمچە هەور و بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانێکی سووک لە ناوچەی ناوەڕاست،هاوکات لە ناوچەکانی باکور ئاسمان نیمچە هەور و لەهەندێک شوێن هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێکی مامناوەند،بەڵام لە باشوور ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە ڕۆژانی پێشوو لە سەرتاسەری وڵاتدا.
ڕاگەیەندراوەکەی دەستەی کەشناسی روونیشیکردۆتەوە:-کە بۆ رۆژی چوارشەممە ئاسمان لە ناوچەکانی ناوەڕاست لە نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت ،لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانێکی کەم، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن،لە باکوری وڵاتیش ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت، و پلەکانی گەرما بەبەراوەرد بەرۆژانی پێشوو کەمێک دادەبەزن،لە ناوچەکانی باشووری وڵاتیش، پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن.
لەبارەی بە پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، ئەوە خراوەتە روو :- کە لەناوچەکانی ناوەراست بەشێک لە ئاسمانی وڵات هەور دەبێت،هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن بە بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو، لە ناوچەکانی باکوری وڵاتیش ،کەشوهەوا هەور و باراناوی دەبێت،لەگەڵ بارینی بەفر لە هەندێک شوێن، و پلەکانی گەرماش کەمێک دادەبەزن، هەروەک بەشێک لە ئاسمانی باشوور هەور دەبێت،و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.