بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"شێخ قەیس خەزعەلی" ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق ، لەگەڵ "سەید عەمار حەکیم"سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، پێشهاتە ئەمنییەکانی ئەم دواییە و هەڵوێستی حکومەت سەبارەت بە کۆتاییهێنانیان بە ئەرکی(هاوپەیمانی نێودەوڵەتی )لە وڵاتدا تاوتوێکرد .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی "شێخ قەیس خەزعەلی " لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- ئەمرۆ شەممە "شێخ قەیس خەزعەلی" ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب لی عەسائیب،لە نوسینگەکەی خۆی لە بەغدا،پێشوازی لە "سەید عەمار حەکیم" سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی کردو لە میانی کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ئەم دواییە کرا.
هەروەک ئیدانەی بۆردومانی ئەمریکایان کرد بۆ سەر بارەگاکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی،هەروەها ستاشی سەرۆک وەزیرانی کرا کە تیایدا داوای کۆتایی هێنان بەئەرکی هێزەکانی (هاوپەیمانی نێودەوڵەتی) لە عێراق کردوە، هەروەها پێویستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی سەروەری نیشتمان.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە "شێخ قەیس خەزعەلی و سەید حەکیم" جەختیان لەسەر گرنگی خێراکردن بۆ پێکهێنانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و پێویستی هەڵبژاردنی کەسایەتی لێهاتوو و ڕاستگۆ بۆ بەڕێوەبردنی پارێزگاکان کردەوە بە شێوەیەک کە بەرژەوەندی و خواست و پێداویستییەکانی هاووڵاتیان بەدی بهێنێت و بەرنامەکانی حکومەی بە خێرایی جێبەجێبکات و پڕۆژە و بەرنامەکانی گەشەپێدان کە خواستی هاووڵاتیانە جێ بەجێبکات و ببێتە هۆی پەرەپێدانی ئاستی گەشەپێدان و خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە لەو پارێزگایانە.