بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە، دیوانی وەقفی شیعی ڕەتیکردەوە دامەزراندنی کردبێتەوە .
وەقفی شیعی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا رایگەیاندوە :- لەماوەی ڕابردوودا نوسراوێکی ساختە لە هەندێک سایت و سۆشیال میدیا بڵاوکرایەوە کە گوایە دیوانی وەقفی شيعی دەرگای دامەزراندنی کردووەتەوە، ئێمە لەو ڕوانگەیەوە سەرجەم ئەو هەواڵ و گۆتەگۆتانەی لەوبارەیەوە بڵاو کراونەتەوە بەشێوەی ساختە یان وتراون ڕەتدەکەینەوە.
هەروەک دیوانی وەقفی شیعی هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان لەوەی نەکەونە داوای گۆتەگۆت و هەواڵ و نوسراوی ساختە کە لەلایەن کەسانی نەفس نزم بۆ چەواشەکردنی هاوڵاتیان بڵاو دەکرێتەوە، هەروەک دیوانی وەقفی شیعی مافی خۆیەتی بەدوای ئەو ساختەکارانەدا بگەڕێت و بەپێی یاسا لێپرسینەوەیان لەگەڵدابکرێت.