بەغداد-INA
ئەمرۆ شەممە "کەریم سەید" وتەبێژی فەرمی وەزارەتی پەروەردە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:- دەنگی دەستەی بۆچوون لەسەر گونجاندنی پرۆگرامەکانی خوێندن بریتی بوو لە ڕەوانەکردنی بۆ لیژنەیەک کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پرۆگرامەکانی خوێندنەوە پێکهێنرابوو، کە لەڕێگەی ئەو لیژنەیە ئەو مادانە پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت یان دەگونجێنرێن بۆ قۆناغەکانی (سێیەم ناوەندی و شەشی ئامادەیی)
"سەید " ووتیشی :- لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە داواکارییەکان پێکهێنراوە بۆ لابردن و پێداچوونەوە و گونجاندن بەپێی پرۆسس، پاشان ڕاپۆرتێک بڵاودەکاتەوە کە ماددە سڕدراو و گونجێنراوەکان دەخاتەروو .
ڕوونیشی کردەوە:- مەرج نییە ئەو مادانەی کە دەسڕدرێنەوە هاوشێوەی ساڵانی پێشوو بن.
جەختیشی کردەوە کە هەموو هەنگاوێک بارودۆخی خۆی پێویستە.
چوارشەممەی ڕابردوو وەزارەتی پەروەردە ڕەزامەندیی لەگۆرانکاری بۆ پرۆگرامی خوێندنی پۆلی سێی ناوەندی و شەشی ئامادەیی ڕاگەیاند.
وەزارەتی پەروەردە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، ڕایگەیاندووە:-بە ئامادەبوونی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان و بەڕەزامەندی دەستەی بۆچوون لە وەزارەتی پەروەردە بڕیاردرا گونجاندن لە پرۆگرامەکانی خوێندن و گۆرانکاری لە پرۆگرامی شەشەمی ئامادەیی و سێی ناوەندی بکرێت ، و بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەکی تەکنیکی باڵای وەزاری پێکهێنا بۆ پێداچوونەوە بە پرۆگرامەکانی خوێندن بۆ دوو قۆناغ لە کاتی دیاریکراودا بۆ ئەوەی بەم زووانە وردەکارییەکانی گونجاندنەکە ڕابگەیەنرێت.