بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"موسەننا فەیحان"وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی نیشتیمانی،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:-دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانی ئامادەکاری دەکات بۆ تۆماری ئەلیکترۆنی بۆ داواکارییەکان بۆ شوقەکانی (بەسمایە) و وردبینیکردنیان بەپێی هەنگاو میکانیزمی داواکارییەکان.
"فەیحان " ئاماژەی بەوەشکرد:- وەزیری ژێرخانی کۆریای باشوور لە داهاتوو لەگەڵ سەرۆکی کۆمپانیای هانوای کۆریای باشوور سەردانێک بۆ عێراق ئەنجام دەدەن بۆ دانوستان لەسەر هاوپێچی گرێبەستەکە کە لەنێوان لایەنی عێراقی و کۆریادا واژۆ دەکرێت بۆ دروستکردنی ئەو (70) هەزار یەکە نیشتەجێبوونەی ماوەتەوە ، کە لە پێشکەشکردنەکەدا خرابوویە روو.
ووتیشی:- دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانی بە وەجبە شوقەکان بەسەر داواکاراندا دابەشدەکات لە بەسمایە، لەگەڵ دەستپێکردنی ڕێکارە کارگێڕی و یاساییەکانی پەیوەست بە یەکەکانی نیشتەجێبوون.
هەروەک دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانی
دەرگای تۆمارکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوونی لە شاری بەسمایە لە ڕێگەی لینکی ئەلیکترۆنییەوە کردۆتەوە و ژمارەی پێویستی یەکەی نیشتەجێبووکانی خستۆتەروو کە دەگاتە (70) هەزار.