بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە، دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە رۆژی 7 تشرینی یەکەمی ڕابردوودا بڕیاڕێکی خستە بواری جێبەجێکردنەوە بۆ خاوەندارێتی زەوییە کشتوکاڵییەکان و ڕێگریکردن لە زیادەرۆیی بۆ زەوییە نوێیەکان، وەزارەتی کشتوکاڵ جێبەجێکردنی چەند ڕێوشوێنێکی یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانەی کە زیادەڕۆیی نوێی بۆ سەر زەوییەکان ئەنجام دەدەن پشتڕاستکردەوە،
"مەهدی سەهەر جبوری" بریکاری وەزیری کشتوکاڵ،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:- بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ خاوەندارێتی زەوییە کشتوکاڵییەکان،لە ناوچە هەرمەکیەکان پێشتر دراوە،جەختی لەسەر ڕێکخستنی سەرجەم ناوچە هەڕەمەکیەکانی ئێستای وڵات،و سنووردارکردنی دروستکردنی پێشێلکاری نوێ کردەوە.
ڕاشیگەیاند:- بڕیارەکە بریتی یە لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکارانی نوێ دوای جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە، کە ئەم بڕیارە رۆڵی هەبوە لە کەمکردنەوەی سەرپێچیەکان تا ڕادەیەکی بەرچاو.
لە درێژەی قسەکانیدا بریکاری وەزارەتی کشوکاڵ وتی؛- وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و لایەنە ئەمنییەکان بەردەوامن لە بەدواداچوون بۆ هەر زیادەرۆیەکی نوێ بۆ سەر زەوییە کشتوکاڵییەکان، و ڕێگری لە داگیرکردنیان دەکەن،هەروەها کاردەکەن بۆ زیادکردنی رووبەرووی سەوزایی لە شارەکان،و پاراستنی ناوچە کشتوکاڵییەکان، بە تایبەت کە عێراق بەدەست گۆڕانی کەشوهەوا دەناڵێنێت.