سەرۆکایەتی پەرلەمان: دوای کۆتایی هاتنی پشووی پەرلەمان وادەی دەستپێکردنەوەی یەکەم دانیشتنی ئاسایی دیاری دەکرێت

سیاسی
  • 6-01-2024, 19:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە ،سەرۆکایەتی پەرلەمان رایگەیاند:- کە وادەی دانیشتنی ئاسایی دوای کۆتایی هاتنی پشووی یاسادانان دیاری دەکرێت.
    سەرۆکایەتی پەرلەمان لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە:- لەگەڵ کۆتایی هاتنی پشووی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران،و دەستپێکردنی یەکەم خولی یاسادانانی ساڵی سێیەمی یاسادانان، لە 9 ی کانونی دووەمی 2024، داوا لە پەرلەمانتاران  و لیژنەکان و کوتلە پەرلەمانییەکان دەکەین دەست بە کاری یاسادانان و چاودێریکردنیان بکەنەوە.
    وەک بەیاننامەکەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ئاماژەی پێداوە :- کە وادەی دانیشتنی ئاسایی داهاتووی ئەنجومەن دیاری دەکرێت بۆ تەواوکردنی ئەو ئەرکە یاسادانان و چاودێریانەی کە بە ئەنجومەنی نوێنەران سپێردراوە.