بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"تایف سامی " وەزیری دارایی داوای هاوکاری کرد بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست کە ئاستی ئەدای ژنان لە دامەزراوە حکومییەکان بەرز بکاتەوە.
وەزارەتی دارایی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندوە :- ئەمرۆ "تەیف سامی"وەزیری دارایی،لەگەڵ وەزیری پەیوەندییەکان و وەزیری کۆچ و کۆچبەران و ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ژنان لە دیوانی وەزیری دارایی کۆبووەوە،بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکانی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ژنان، کە بڕیارە لە ماوەی دە ڕۆژی داهاتوودا بەبەشداری سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەن بەڕێوەبچێت.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:-ئەنجومەن تاوتوێی هەوڵی چەسپاندنی ئامانج و دانپێدانان و بە بەهای بنەڕەتیەکانی مافەکانی ژنان وەک لە دەستووردا گەرەنتی کراوە تاوتوێکرد، هەروەها چالاککردن و دڵنیابوون لە بەردەستبوون و ڕێزگرتن و پاراستنی مافەکان ، کە لەنێو ئەرکەکانی ئەم ئەنجومەنەن بۆ پێشخستنی مافەکانی ژنان و بەهێزکردنیانە لە ڕێگەی دەستپێشخەری ستراتیژی،و داکۆکیکردن لە سیاسەت و هەوڵی هاوبەش لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان،هەروەها دەستەبەرکردنی دەرفەتی یەکسانی و نەهێشتنی جیاکاری لەسەر بنەمای ڕەگەز، و پێشخستنی گەشەپێدانی هەمەلایەنە.
هەر بەپێی بەیاننامەکە، وەزیری دارایی داوای کردووە، لایەنەکان هاوکاربن لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست کە ئاستی ئەدای ژنان لە دامەزراوەکانی حکومەتدا بەرز بکاتەوە.