بەشی تۆماری بومەلەرزەزانی: (7) بوومەلەرزە لە مانگی ڕابردوودا لە ناوخۆی عێراق تۆمارکراوە

ناوخۆ
  • 6-01-2024, 19:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە،بەشی تۆماری بومەلەرزە لە دەستەی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی لە وەزارەتی گواستنەوە،ڕایگەیاند:- لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا 7 بوومەلەرزە لە عێراق تۆمارکراوە.
    "سەمیرە ڕەزا خەلەف " بەڕێوبەری بەشی بەدواداچوونی بومەلەرزەزانی،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:- کۆی گشتی بوومەلەرزە تۆمارکراوەکان بۆ ئەم مانگە (20) بوومەلەرزە بووە ،لەوانە (7) بوومەلەرزە لە ناوخۆی عێراق و (5) بوومەلەرزە لە ناوخۆی ئێران، و (8) بوومەلەرزە لە تورکیا،ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە هێزی ڕووداوە بومەلەرزەییەکان لە نێوان (2.1-4.3) پلەدا بووە لەسەر پێوەرەکانی ڕێختەر،کە قووڵاییەکەی لە نێوان (6-25) کم بووە.
    وەک لە ڕاگەیاندراوەکەدا خەلەف خستۆتیەروو:-کە چالاکییەکە بە ڕوونی لە ناوخۆی عێراقدا چڕبووەوە، لە هەریەک لە پارێزگاکانی نەینەوا (قەزای شێخان)، بەو پێیەی دوو بوومەلەرزە تۆمارکرا، دوو بوومەلەرزە لە دهۆک،و هەروەها بوومەلەرزەیەک لە هەریەک لە قەزای چەمچەماڵی سەربە پارێزگاکانی سلێمانی و، قەزای بەلەدروز لە پارێزگای دیالە و قەزای عەلی الغربی لە پارێزگای میسان هاوکات پێنج بوومەلەرزە لە ناوخۆی ئێران تۆمار کراون لە نزیک سنوورەکانی پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان، هەروەک لە تورکیاش هەشت بوومەلەرزە تۆمارکراوە لە نزیک سنوورەکانی لەگەڵ عێراق.