بەغدا- INAئەمڕۆ شەممە خیسۆس كاساس ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانی، پێكهاتەی سەرەكیی ڕاگەیاند كە ڕووبەڕووی هاوتاكەی كۆریای باشوور دەبێتەوە، لە یارییە دۆستانە نێودەوڵەتییەكەدا كە لە ئیمارات بەڕێوەدەچێت.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: پێكهاتەی هەڵبژاردەی نیشتمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی كۆریای باشوور پێكدێت لە: جەلال حەسەن، عەلی عەدنان، سەعد ناتق، میرخاس دۆسكی، حسێن عەلی، ئوسامە ڕەشید، ئەمیر عەماری، ئیبراهیم بایش، مونتەزەڕ ماجید، عەلی جاسم ، موهەنەد عەلی.