بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، محەمەد شیاع سودانی چاودێری و گرنگیدانی حكومەتی بۆ كەسوكاری شەهیدان دووپاتكردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ شەممە چاوی كەوت بە ژمارەیەك كەسوكاری شەهیدانی هێزە چەكدارە قارەمانەكان،لە میانی نمایشە سەربازییەكەدا كە بە بۆنەی 103 ساڵەی دامەزراندنی سوپا بەڕێوەچوو، سەرۆك وەزیران پێداچوونەوەی بە بارودۆخی ژیان و پێداویستییەكانیاندا كرد و ڕێنمایی كرد بەدواداچوونیان بۆ بكەن.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە میانی دیدارەكەدا سەرۆكوەزیران دەربڕینی سوپاسگوزاری سەرجەم عێراقییەكان، لە هەموو مەزهەبەكانی نوێكردەوە، بۆ ئەو قوربانییە مەزنانەی كە شەهیدانی عێراق دراون، لە جۆر و پێكهاتە جیاوازەكانی هێزە چەكدارە قارەمانەكانەوە.
سودانی ڕایگەیاند: كە بەبێ ئەو قوربانیدانانە، عێراق و عێراقییەكان ئەمڕۆ چێژیان لە ئاسایش و سەقامگیری بەهرەمەند نەدەبوو، ئەو سەركەوتنانەی كە ڕێگەیان بۆ گەشەسەندنی وڵات خۆشكرد بە شێوەیەك كە لەگەڵ خواست و وویستی گەلەكەماندا بگونجێت، جەختی لەسەر چاودێری و گرنگی حكومەت بۆ كەسوكاری شەهیدان كردووەتەوە.