بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی بەشداری لە نمایشی سەربازی هێزە چەكدارەكان كرد بەبۆنەی 103 ساڵەی دامەزراندنی سوپای عێراق.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە: بە پاڵپشتی و ئامادەبوونی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بەبۆنەی 103 ساڵەی دامەزراندنی سوپای عێراق،ئامادەی نمایشی سەربازی لە ناوەندی بەغدای پایتەخت بوو.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : فەرماندەی گشتی سڵاوی لە یەكینەكان وشەڕڤانان كرد كە نوێنەرایەتی جۆرە جیاوازەكانی سوپای عێراق دەكەن، چەكی زرێپۆش و تایبەتمەند، چەكی مەیدانی، پێكهاتەوە پاڵپشتی و كەرەستەی تەكنیكی، لەگەڵ كەرەستەی جۆراوجۆریان، و فەرماندەیی و هێزی دەریایی، لە كاتێكدا فڕۆكە جۆراوجۆرەكانی هێزی ئاسمانی عێراق و هێلیكۆپتەرەكانی فڕۆكەوانی سوپای عێراق لە ئاسمانی بەغدادا فڕین.
هەروەها ووتی: پێداچوونەوەم كرد لەبەردەم فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، یەكەكان و پێكهاتەكانی نوێنەرایەتی لیواكانی هێزەكانی حەشدی شەعبی، هێزەكانی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، و فەیلەقەكانی نوێنەرایەتی گروپێك لە پێكهاتەكانی هێزی چەكداری وەزارەتی ناوخۆ، دیارترینیان هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی، هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا، كۆلێژی پۆلیس، و باقی فەرماندەیی شەڕ، لەناو هێزە چەكدارە قارەمانەكانماندا بە ئامادەبوونی ژمارەیەك وەزیر و بەرپرس و گروپێك لە سەركردە سەربازی و ئەمنییەكان، پارێزگارەكان، سەرۆكی سەندیكاكان، و نوێنەرانی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكان كە لە عێراق كاردەكەن.
كهشناسی: لهههفتهی داهاتوو باران دهبارێت