وەزیری تەندروستی بەردەوامی جێبەجێكردنی ئەولەویەتەكانی بەرنامەی حكومەت بۆ كەرتی تەندروستی دووپاتدەكاتەوە

ناوخۆ
  • 6-01-2024, 14:13
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی دووپاتی كردەوە كە وەزارەت بەردەوامە لە جێبەجێكردنی ئەولەویەتەكانی بەرنامەی حكومەت بۆ كەرتی تەندروستی.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەت كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : وەزیری تەندروستی بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیا ئەحمەد سامی، كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ كۆمپانیای گشتی بەبازاڕكردن و هاوردەكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی (كیمادیە) ئەنجامدا، و بەرێوەبەری بەش و هۆبە و لیژنەكانی پەیوەندیدار بە كڕینی دەرمان لە بارەگای وەزارەت، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی بەشی كارگێڕی و دارایی و یاسایی ڕیاز عەبدولئەمیر حەلەفی و ژمارەیەك پزیشكی پسپۆڕ لە وەزارەتەكە.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە لە میانی كۆبوونەوەكەدا گرێبەستی هاوردەكردن و گرنگترین ئاستەنگەكانی بەردەم كارەكانی كۆمپانیای گشتی بۆ بەبازاڕكردن و هاوردەكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی (كیمادیە) و چارەسەرە پێشنیار كراوەكان بۆ پەرەپێدانی كارەكانی و پلانەكەی بۆ ساڵی ئێستای 2024 گفتوگۆیان لەسەر كرا.
    وەزیری تەندروستی جەختی لەوە كردەوە گرنگی دابینكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی پێویست بۆ دامەزراوە تەندروستییەكان و پێشنیاركردنی چارەسەری كورتخایەن و درێژخایەن بۆ بەرزكردنەوەی دابینكردنی دەرمان بۆ بەڕێوەبەرایەتی و دامەزراوە تەندروستییەكان لە بەغدا و پارێزگاكان بە شێوەیەك كە بەشداربێت لە كاراكردنیان بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری پزیشكی كارامەی خۆپارێزی و چارەسەركردن و چاكسازی بۆ هاوڵاتیان، ئاماژەی بەوەشكرد : وەزارەت بەردەوامە لە جێبەجێكردنی ئەولەویەتەكانی بەرنامەی حكومەت و پەرۆشی پەرەپێدانی كەرتی تەندروستییە لە عێراق و دابینكردنی دەرمان لە سەرجەم دامەزراوە تەندروستییەكانی لەبەغدا و پارێزگارەكان.