خانەنشینی خەرجكردنی یارمەتییەكانی كۆتایی خزمەتگوزاری بۆ ژەمی ئێستای مانگی یەك ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 6-01-2024, 12:13
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی نیشتمانی خانەنشینی خەرجكردنی یارمەتییەكانی كۆتایی خزمەتگوزاریی بۆ ژەمی مانگی یەكەمی ساڵی ئێستا 2024 ڕاگەیاند.
    جێگری سەرۆكی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی حسام عەبدولسەتار بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی ئەو پلانەی كە دەستەكە بۆ ساڵی 2023 جێبەجێی كردووە، بۆ خەرجكردنی بێبەرامبەری كۆتایی هاتنی خزمەت 48 كاتژمێر دوای وەرگرتنی یەكەم خانەنشینی، و لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی سەرۆكی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی، ماهر حسێن ڕەشید، دەستەی خانەنشینی نیشتمانی خەرجكردنی یارمەتییەكانی كۆتایی خزمەت بەو فەرمانبەرانە ڕادەگەیەنێت كە ڕەوانەی خانەنشینی كراون وەك بەشێك لە ژەمەكانی مانگی یەكی ساڵی 2024.
    عەبدولسەتار ووتیشی : ژمارەی بەشداربووان گەیشتە 4682 كەس، داوای لە خانەنشینەكان كە نامەی كورتیان پێدەگات سەردانی شوێنەكانی ئاڵوگۆڕكردن بكەن بۆ وەرگرتنی پارەی بێبەرامبەری كۆتایی خزمەتگوزارییەكانیان.