مەندەلاوی: پشتگیریكردن و پەرەپێدانی سیستەمی سەربازی و ئەمنی لە پێشینەی كارەكانە

سیاسی
  • 6-01-2024, 10:59
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت پیرۆزبایی 103 ساڵەی دامەزراندنی سوپای عێراقی كرد، هاوكات دووپاتی كردەوە كە پاڵپشتی و پەرەپێدانی سیستەمی سەربازی و ئەمنی لە پێشینەی كارە بۆ دەستەبەركردنی پاراستنی سەروەری عێراق و ڕێگریكردن لە مەترسییەكانی .
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی ناوبراو، لە راگەیاندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت، پیرۆزبایی لە ئەندامانی سوپای قارەمانی عێراقەكەمان دەكەین و لەوانە سەركردە و ئەفسەر و پلەدارەكان،  بە بۆنەی 103 ساڵەی دامەزراندنی سوپای قارەمانمان، كە قوربانیدان و قارەمانێتییەكەی بە ڕێزەوە وەستاوین بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری وڵات.
    مەندەلاوی جەختی لەوە كردەوە : ئەم یادە لە كاتێكدایە كە ناوچەكە شاهیدی هەلومەرجێكی نائاسایی و مەترسیدارە و ئەمەش داوامان لێدەكات وەك ئەنجوومەنی نوێنەران گرنگی بە دەستەبەركردن و بەهێزكردنی پێداویستی و تواناكانی سیستەمی سەربازی و ئەمنیمان بدەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوە تەحەددیاتەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پەرەپێدان و پاڵپشتیكردنی سیستەمی سەربازی و ئەمنی بە كەرەستەی هاوچەرخ و پێشكەوتوو و چەكی پێشكەوتوو دەبێت ئەولەویەت بێت بۆ دەستەبەركردنی پاراستنی سەروەری عێراق و ڕێگریكردن لە مەترسییەكانی لێی، لە كۆتاییدا بە دوعایەك بۆ شانازی و بەرزكردنەوەی  پاڵەوانانی سوپای سەربەرزمان و هەموو پێكهاتەكانی هێزە ئەمنییەكانمان، و بەزەیی و ڕازیبوون بۆ شەهیدانی عێراق.