سەرۆك كۆمار پیرۆزبایی ساڵڕۆژی دامەزراندنی سوپا دەكات و جەخت لە سەر پێویستی پشتیوانی هێزی چەكدار لە هەموو پێكهاتەكانیاندا دەكاتەوە

سیاسی
  • 6-01-2024, 10:38
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار، پیرۆزبایی 103 ساڵەی دامەزراندنی سوپای عێراقی كرد، هاوكات جەختی لەسەر پێویستی پشتیوانیكردنی هێزە چەكدارەكان لە هەموو پێكهاتەكانیان كردەوە.
    ڕەشید لە پۆستێكی لەسەر  سەكۆی (X) دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كرد و ڕایگەیاند: لە یادی 103 ساڵەی دامەزراندنی سوپای عێراق، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ڕۆڵەكانی قارەمانەكەمان دەكەین لەهێزە چەكدارەكان، كە شانازییان پێوە دەكەین و بە قوربانیدان و سەركەوتنەكانیان لە بەرگریكردن لە نیشتمان.
    جەختیشی لە پێویستی پاڵپشتیكردنی هێزە چەكدارەكان كردەوە لە هەموو پێكهاتەكانیان و پەرەپێدانیان بۆ ئەوەی ببنە قەڵغانی عێراق و قەڵای پارێزراوی عێراق و زامنی ئاسایشی هاووڵاتیان و پارێزەری دەوڵەت و دامەزراوە دەستوورییەكانی.
    لە كۆتاییدا وتی: ڕێز و ستایش  بۆ گیانی پاكی شەهیدانی سوپا و هێزە چەكدارەكان لە هەموو پێكهاتەكانیاندا.