بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە رێكەوتی 6-1-2024 بەبۆنەی جەژنی سوپاس سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزەە چەكدارەكان راگەێندراوێكی بەبۆنەی جەژنی سوپای عێراق بڵاوكردۆتەوە كەبەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) گەیشتووە وتیاداهاتووە : ئەمڕۆ سەد و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی هێمای سەروەریمان و ناونیشانی شانازییەكانمان و قەڵغانی وڵاتەكەمان، سوپای عێراقمانە كە بە قوربانییەكانی ئەفسانەی مەزنیان كێشا و بە خوێنی ڕۆڵەكانی خاكی عێراقیان لە خراپەكارییەكانی دوژمنان پاراست.
ئەگەر ئەو قوربانییە گەورانە نەبوایە، ئەوە عێراق سەقامگیری و ئاسایش و ئاشتی بەخۆوە نەدەبینی.
ئەم قوربانیدانە هەمیشە پاڵمان دەنێت بۆ پێشەوە و پابەندبوونمان بە سیستەمە دیموكراسییەكەمانەوە دوو هێندە دەكات و پێداگری و ئیرادەمان بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێكی ئازاد و شكۆمەند زیاد دەكات، كە هەموو عێراقییەكان بە یەكسانی تێیدا بژین بەبێ جیاوازی و جیاكاری.
بەڵێن بێت لە ئێمەوە بۆ ئێوە پاڵەوانەكانمان لە سوپای عێراق كە پشتیوانیتان لێ دەكەین و مافەكانتان دەپارێزین، بۆ ئەوەی لە پێشەوەی سوپاكاندا بن لە ڕووی ئاستی شەڕ و ئامادە باشییەوە.
سڵاوتان لێ بێت ڕۆڵەكانی سوپا پاڵەوانەكەمان بە هەموو ڕیز و پێكهاتەكانتانەوە و درود بۆ گیانی پاكی شەهیدانی هێزە چەكدارەكانمان و هەموو ساڵێك سوپاكەمان و گەلەكەمان لە خێر و خۆشیدابن.