بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران هەڵوێستی پتەو و پرەنسیپی حكومەتی دووپاتكردەوە لە كۆتاییهێنان بە ئامادەبوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوای ئەوەی پاساوەكانی بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق كۆتایی هات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، بەشداریی كرد لە مەراسیمی یادكردنەوەی شەهیدانی سەركەوتن و هەڤاڵەكانی ئەم یادكردنەوەیە لەلایەن هێزەكانی حەشدی شەعبیەوە بەبۆنەی چوارەمین ساڵیادی شەهیدكردنەوە كە لە ساڵی 2020 شەهیدكران ریكخرا.
لە وتارەكەیدا لە میانی ڕێوڕەسمی یادكردنەوەكەدا، سودانی ئاماژەی بەوەدا، كە ئەو هێرشەی كە بووە هۆی شەهیدبوونی جێگری بەرپرسی هێزەكانی حشدی شەعبی، شەهید جەمال جەعفەر ئیبراهیم (ئەبو مەهدی موهەندیس)، ومیوانی عێراق، ژەنەڕاڵ حاجی قاسم سولەیمانی، كە گورزێكی لە هەموو ئەو داب و نەریت و میساق و یاسایانە كرد كە پەیوەندیی نێوان عێراق و ئەمریكا بەڕێوەدەبەن، هەروەك چۆن تاوانێكی قێزەون و ناڕەوا بوو .
ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەت لە پرۆسەی دیاریكردنی وادەی دەستپێكردنی كارەكانی لیژنەی دوو قۆڵیدایە بۆ ڕێكخستن بۆ ئەوەی بۆ هەمیشەیی كۆتاییهێنان بە بوونی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق، هەروەها هیچ پشتگوێخستنێك لە هەموو ئەو شتانە ناكرێت كە سەروەری نیشتمانی بەسەر خاك و ئاسمانی عێراقدا تەواو دەكات.
سەرۆك وەزیران وتیشی: چوار ساڵ لەمەوبەر و لە بەرەبەیانی 3ی 1ی 2020، ئیدارەی ئەمریكا كارێكی قێزەونی ئەنجامدا بە كوشتنی فەرماندەیەكی سەربازی عێراقی، جێگری بەرپرسی هێزەكانی حەشدی شەعبی، جەمال جەعفەر ئیبراهیم، ئەبومەهدی موهەندیس ، ئاماژەی بەوەدا كە تیرۆركردنی میوانی عێراق ، ژەنەڕاڵ قاسم سولەیمانی، دوو گورزی لە عێراق و داب و نەریتەكانی و هێرشكردنە سەر دوو وڵات بوو.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە "عێراق ڕێككەوتنی هاوبەشی ستراتیژی و پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ئەمەریكا هەیە، و بەم شێوەیە بنەما سەرەكییەكانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و ئەوەی لە میساقی نەتەوە یەكگرتووەكاندا هاتووە سەبارەت بە یەكسانی سەروەری نێوان دەوڵەتان و قەدەغەكردنی بەكارهێنانی هێز لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان پێشێل كران، ئاماژەی بەوەشكرد كە عێراق پیاوێكی لەدەستدا كە خەمی سەرەكی لە ساڵانی تەمەنیدا عێراق ئازاد و سەربەخۆ بوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، شەهید ئەبومەهدی موهەندیس بانگەوازی بۆ میراتی خەبات و جیهاد كرد، و ڕیزەكانی پێشڕەوی كرد بۆ بەرگریكردن لە عێراق لە خراپەكارییەكانی تیرۆریستانی داعش، و لەژێر سایەی فەتوای مەرجەعیەتی ئایینی ڕاپەڕیوە بۆ سەركردایەتیكردنی رۆڵەكانی حەشدی شەعبەوە لەو ڕۆژە سەختانەدا.
سودانی وتیشی: حكومەتەكەمان پڕۆژە و پلان و ئامانجی بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی ژیان و كەمكردنەوەی ڕێژەی هەژاری داناوە، جەختیشمان لەوە كردۆتەوە كە ئەمساڵ ساڵێكی دەستكەوت دەبێت، هەوڵەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەردەوام دەبێت، لەگەڵ هەموو دەسەڵات و یاسادانان ئەو حكومەت خاوەنداریەتی دەكات و هەرەها ویتشی :ئێمە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانمان تەواو كردووە كە ماوەی ساڵانێك وەستاوەبوو.
سەرۆك وەزیران هۆشداری دا: لەناوچەكەدا و لە ٧ی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە لە دۆخێكی ئاڵۆزدا دەژی، بەهۆی ئەو سیاسەتە شەڕانگێزانە و تاوانكاریانەی كە دەسەڵاتدارانی داگیركەر لە دژی فەلەستینییەكان لە غەززە و ناوچە داگیركراوەكان پەیڕەویان كردووە، وتیشی: هۆشداریمان دا كە بەردەوامبوونی پراكتیزە دڕندەكان لە غەززە كاردانەوەی جددی لەسەر ناوچەكە و جیهان دەبێت .
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە درێژەی قسەكانیدا وتی: جددیترین ڕووداوەكان ئەوانەن كە زیاتر لە جارێك لە عێراق دووبارە بوونەتەوە، لە ڕێگەی هێرشی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ سەر بارەگاكانی هێزەكانی حەشدی شەعبی جەختیشی لەوە كردەوە كە هێزەكانی حەشدی شەعبی هێزی فەرمیی وبە ئاگادری دەوڵەت كاردەكەن، ملكەچی بڕیارەكانی دەوڵەتن و بەشێكی دانەبڕاو لە هێزە چەكدارەكانمان”.
لە كۆتاییدا وتی: چەندین جار جەختمان لەوە كردۆتەوە كە ئەگەر پێشێلكارییەك یان سەرپێچییەك لەلایەن هەر لایەنێكی عێراقییەوە ڕووبدات، یان ئەگەر یاسای عێراق پێشێل بكرێت، حكومەتی عێراق تاكە لایەنە كە مافی ئەوەی هەیە بەدواداچوون بۆ ئیستحقاقی ئەو پێشێلكارییانە بكات، جەختیشی لەوە كردەوە كە حكومەت ئەو دەزگایە كە دەسەڵاتی سەپاندنی یاساكە هەیە، و هەمووان دەبێت لەڕێگەیەوە كاربكەن، و كەس ناتوانێت پێشێلی سەروەری عێراق بكات.
سەرۆك وەزیران ئیدانەی ئەو هێرشانەی دەربڕی كە هێزە ئەمنییەكانمان دەكەنە ئامانج، ئەو ئەركە تێدەپەڕن كە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دروستكرد، جەختی لەسەر توانا و ئامادەیی حكومەت بۆ بڕیاردانی گونجاو بۆ پاراستنی سەروەری عێراق، ئاسایش ، و سەقامگیری دەربڕی ، چونكە لە ناوەڕۆكی بەرپرسیارێتی و ئەرك و ئەركە دەستورییەكانیدایە.
هەروەها سودانی ئەوەیش وت: هەڵوێستی پتەو و پرەنسیپی خۆمان لە كۆتایی هێنان بە بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دووپات دەكەینەوە دوای ئەوەی پاساوەكانی بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كۆتایی هات، هەروەها لە پرۆسەی دیاریكردنی وادەی دەستپێكردنی گفتوگۆداین لە ڕێگەی ئەو لیژنەیە دوو قۆڵییەوە كە بوو پێكهێنراوە بۆ دیاریكردنی ڕێكخستنەكان بۆ كۆتایی هاتنی ئەم ئامادەبوونە، و پابەندبوونێكە كە حكومەت لێی پاشەكشە ناكات، و پشتگوێی ناخات لە هەموو ئەو شتانەی كە تەواویان دەكرد سەروەری نیشتمانی بەسەر خاك و ئاسمان و ئاوەكانی عێراقدا لە كۆتاییدا وتی: بناغەی دڵسۆزی و سوپاسگوزاری بۆ خوێنی شەهیدان و قوربانیدانەكانیان، پێویستی بەوەیە هەموومان ڕێز لە دەوڵەت و دامەزراوە دەستوورییەكانی بگرین.
لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا