بەغداد/ INA
سەرۆکی حەشدی شەعبی فالح فەییاز ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی جەختیلەوەکردەوەکە مەڕجەعی ئایینی باڵا ئایەتوڵڵا عوزما سید علی سیستانی بەفەتواکەی قۆناغێکی نوێی داڕشت لە مێژووی دەوڵەتی عێڕاقیدا.
فەییاز لەوتەیەکیدا بەبۆنەی یادی ساڵانەی شەهیدبوونی سەرکردەکانی سەرکەوتن کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدوداچوونی بۆکرد وتی ئەوەی ئەمڕۆ دەیبینین بەرهەمی قوربانیدانی سەرکردەکانی سەرکەوتنە ، ئاماژەشی بەوەکرد کە سید سیستانی بەفەتواکەی قۆاغێکی نوێی لە مێژووی دەوڵەتی عێڕاقیدا واڵاکرد.
وتیشی کە گەشبینی خۆمان ڕادەگەیەنین بە ئایندە بەمەرجێک پابەندبین بە بەرنامەی قوربانیدان و بنەماکانی ، ئێمە لەگەڵ سوپای عێڕاقی لە یادی دامەزراندنیدا جەخت دەکەینەوەسەر هەماهەنگی وگونجانمان لەگەڵ سیستەمی ئەمنی وڵاتدا.