بەغداد/ INA
کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە.
بەیاننامەی کەشناسی کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سبەی ڕوژی شەممە لەناوەڕاست ساف وپەڵەهەور دەبێت وپلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت ، لەباکووریش تەماوی وباران دەبێت لەبەشەکانی ڕۆژهەڵاتیدا لای نیوەڕۆش بارانەکە ئاسایی دەبێتەوە و تەمەکەش ڕوو لە پەرت بوون دەکات ، پلەکانی گەرماش هەندێک بەرزدەبنەوە، لەباشووریش ساف وهەندێک تەماوی دەبێت و پلەکانی گەرماش وەک خۆی دەمێنێتەوە.
ڕۆژی یەکشەممەش لەناوەڕاست وباکوور ساف دەبێت و پاشان ڕوو لەتەماوی بوون دەکات.
دووشەممەش لەناوەڕاست و باکوور تەم دەبێت وپلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتردەبێت ،لەباشووریش تەماوی دەبێت و پلەکانی گەرماش هەندێک بەرزتردەبنەوە لەڕۆژی پێشتر.
ڕۆژی سێشەممەش لەسەرانسەری وڵات هەندێک تەماوی دەبێت و پلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتر هەندێک بەرزتردەبنەوە.