پۆلیسی كەركوك بوونی پێكدادان لەگەڵ هێزەكانی سوپا لە گەڕەكی نەورۆز رەتدەكاتەوە

ئەمنی
  • 4-01-2024, 21:52
  • +A -A

    كەركوك - INA - مەهدی ربحاوی
    فەرماندەیی پۆلیسی كەركوك، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بوونی پێكدادان لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی سەر بە وەزارەتی بەرگری لە گەڕەكی ئەفسەران (نەورۆز) لە كەركوك رەتدەكاتەوە.
    جێگری فەرماندەی پۆلیسی كەركوك، لیوا عەلی مەتشەر، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: دەنگۆی دروستبوونی كێشە لە یەكێك لە گەڕەكەكانی نیشتەجێبوون و هێزە ئەمنییەكان، ڕاست نییە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: هێزە ئەمنییەكان داوای لە سەرپێچیكارانی سەر زەوی وەزارەتی بەرگری ئەو گەڕەكە كرد كە پێشتر ئاماژەمان پێدا، بەبێ كێشە چۆڵ بكەن، فەرماندەی پۆلیسیش بابەتەكەیان گرتە دەستی خۆیان.
    وتیشی: ئەو ڕێنماییانەی كە لەلایەن دەسەڵاتە باڵاكانەوە دەركراون ڕوون بوون سەبارەت بە چۆڵكردنی ئەو گەڕەكە نیشتەجێبوونانە لەڕێگەی یاساییەوە و دەنگۆی ڕوودانی پێكدادان لەسەری بێ بنەمایە و راست نیە.