بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی ئامادەیی خۆیان بۆ جێبەجێكردنی هەر فەرمانێكی فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان كە سەروەری عێراق و سەلامەتی گەلەكەی بپارێزێت، دووپات كردەوە،و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بۆردومانكردنی لیوای 12 نوێنەرایەتی تاودانێكی بە ئەنقەست و مەترسیدار دەكات كە پێداگرییەكی ئاشكرای پێشێلكردنی سەروەری و یاسا كارپێكراوەكانی عێراقە.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: جارێكی دیكە دەستدرێژی بۆ سەر بارەگا ئەمنییە فەرمییەكان لەلایەن هێزە دەستدرێژكارەكانی ئەمریكاوە نوێ دەكرێتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بارەگایەكی سەر بە دەستەی حەشدی شەعبی لە ڕێگەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانەوە كردە ئامانج.
ڕاشیگەیاند: ئەم كردەوە تاوانكارییە پێشێلكارییەكی ڕوونە و تەحەدای سەروەری عێراق و دەسەڵاتە ئەمنییەكانی پەیوەست بە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانە و هەموو یاسا و نۆرمەكانی نێودەوڵەتی پێشێل دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد: تاودانی بە ئەنقەست و مەترسیدار، پێداگرییەكی ئاشكرا دەردەبڕێت لەسەر پێشێلكردنی سەروەری و یاسای كارپێكراوی عێراق، هەروەها سووكایەتیكردنە بە خوێنی عێراق و كەرامەتی عێراقییەكان.
هەروەها تەئكیدیكردەوە، لە ئامادەیی هێزەكانی حەشدی شەعبی بۆ جێبەجێكردنی هەر فەرمانێكی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان كە سەروەری عێراق و یەكپارچەیی خاك و سەلامەتی گەلەكەی بپارێزێت.