ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان: فڕۆكەكانی ئێف 16ی عێراق حەشارگەكانی تیرۆریستان لە دۆڵی شای دەكەنە ئامانج

ئەمنی
  • 4-01-2024, 20:07
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، ڕایگەیاند: فڕۆكەكانی ئێف 16ی عێراقی حەشارگەكانی تیرۆریستانیان لە دۆڵی شای لە پارێزگای كەركوك كردەئامانج.
    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بەپێی زانیاری دروست لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و بەدواداچوون و سەرپەرشتیكردن لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانەوە و پێگەیشتنی هەواڵگریی ئاستی باڵا، و بەردەوامبوونی كاری ئەمنی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بەئامانجگرتنی حەشارگەكانیان، فرۆكەكانی ئێف 16 لێدانی ڕاستەوخۆیان ئاراستەی حەشارگەكانی تیرۆریستی لە دۆڵی شای/كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك كرد و لەم ئۆپەراسیۆنەدا فرۆكەكانمان لێدانی ڕاستەوخۆیان لە حەشارگەكانی تیرۆریستی و توخمە شكستخواردووەكانی بەدەستهێنا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: هێزەكانمان لە ئامادەباشیدا دەمێننەوە بۆ ئەوەی دوژمن و حەشارگە داڕماوەكانی و توخمە شكستخواردووەكانی لە هەموو شوێنێك بكەنە ئامانج.