مەراسیمی بەخاكسپاردنی تەرمی شەهید مشتاق تاڵب سەعیدی و هاوەڵەكەی دەستیپێكرد

ناوخۆ
  • 4-01-2024, 19:51
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    دەستەی حەشدی شەعبی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستیپێكردنى مەراسیمی بەخاكسپاردنی تەرمی شەهید مشتاق تاڵب سەعیدی و هاوەڵەكەی لە بەغدا ڕاگەیاند.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئێوارەی ئەمڕۆ، لە بەغدای پایتەخت مەراسیمی بەخاكسپاردنی تەرمی شەهید مشتاق تاڵب سەعیدی (ئەبو تەقوا) یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی پشتێنەی بەغدا لە هێزەكانی حەشدی شەعبی و هاوەڵەكەی شەهید عەلی نایف دەستیپێكرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتییە فەرمی و جەماوەرییەكان، پیاوانی ئایینی، شێخەكانی عەشیرەتەكان و كۆمەڵێكی زۆر لە هاوڵاتیان بەشدارییان لە مەراسیمەكەدا كرد، لەكاتێكدا لە كەشێكی تووڕەییدا ئیدانەی دەستدرێژییە ئاشكراكانی ئەمریكایان دەكرد.
    پێشتریش هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، لیوا یەحیا رەسووڵ، ڕایگەیاند: كە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان هێرشێكی ئاشكرا و پێشێلكردنی ئاشكرای سەروەری و ئاسایشی عێراقی ئەنجامداوە، كردەوەیەك كە جیاواز نییە لە كردەوە تیرۆریستییەكان، و یەكێك لە بارەگا ئەمنییەكانی بەغدای پایتەختی كردوەتە ئامانج و بووە هۆی زیانی گیانی لەم ڕووداوە تەواو قبوڵنەكراوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: هێزە چەكدارەكانی عێراق هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە بەرپرسیار دەزانن لەم هێرشە بێ پاساوە بۆ سەر دەزگایەكی ئەمنی عێراقی كە بەپێی ئەو دەسەڵاتانەی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان پێی بەخشیوە كاردەكەن.
    وتیشی: ئەمە هەموو لێكتێگەیشتنەكانی نێوان هێزە چەكدارەكانی عێراق و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تێكدەدات.
    هێرشەكە ئیدانەیەكی بەرفراوانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی لێكەوتەوە.