بەغداد - INA
وەزارەتی دەرەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە هێرشكردنە سەر پێكهاتەیەكی ئەمنی پەیوەست بە فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان و لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەت، تاودانێكی مەترسیدارە.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزارەت بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو هێرشە ئاشكرایە دەكات، كە ئەمڕۆ پێنجشەممە، بارەگایەكی ئەمنی عێراقی كردە ئامانج، جەختیشیكردەوە: هێرشكردنە سەر پێكهاتەیەكی ئەمنی پەیوەست بە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەت، تاودنێكی مەترسیدارە.
ئاماژەی بەوەشكرد: عێراق مافی ئەوەی هەیە هەڵوێستێكی توندی هەبێت و هەموو ڕێوشوێنێك بگرێتەبەر بۆ ڕێگریكردن لەو كەسانەی هەوڵی زیان گەیاندن بە خاك و هێزە ئەمنییەكانی دەدەن.