بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی دەستپاكی فیدراڵی ڕایگەیاند: عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار، سەروەت و سامانی دارایی خۆی بۆ ساڵی 2024 ئاشكرا كردووە.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: فەرمانگەی چاودێری فۆرمی ئاشكراكردنی دارایی بۆ ئەمساڵی سەرۆك عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید وەرگرتووە.
دەستەكە پێشتر ڕایگەیاندبوو: كە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەرۆكی كاتی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆكی دەستەی دەستپاكی فیدراڵی و كارمەندانی پێشكەوتووی دەستەكە و ژمارەیەك وەزیر و پەرلەمانتار، دارایی خۆیان بۆ ساڵی 2024 ئاشكراكردووە.