بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، بارەگای سەرەكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كارەبای دوای نۆژەنكردنەوەی كردەوە.
وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لە درێژەی بەرنامەی وەزارەتی ناوخۆ بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی فەرمانگەكانی، وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، دوای نۆژەنكردنەوەی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كارەبای كردەوە.
شەمەری لە میانەی دیدارێكدا لەگەڵ بەڕێوەبەر و ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكە، كە بریكاری هێزە ئەمنییەكانی فیدراڵی ئامادەیبوو، دووپاتیكردەوە: وەزارەتی ناوخۆ گرنگییەكی تایبەت بەم بەڕێوبەرایەتییە دەدات، كە پەرۆشی پاراستنی وزەی كارەبایە لە وڵاتدا.
رێنمایشی دا بە بەهێزكردنی بوونی توانای مرۆیی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە و گرنگیدان بە ناوەندەكانی ڕاهێنان، بەو پێیەی ئەوان لەنێو ئەو بەڕێوەبەرایەتییە تایبەتمەندانەدان كە پێویستیان بە ڕاهێنانی تایبەت هەیە.