بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكایەتی كۆمار ئەو هێرشەی سەر بارەگایەكی ئەمنی لە بەغدا ئیدانەكرد كرد .
سەرۆكایەتی كۆمار لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە :بە توندی ئیدانەی ئەو دەستدرێژییە دەكەین كە یەكێك لە بارەگا ئەمنییەكانی بەغدای كردە ئامانج، و لە ئەنجامدا ژمارەیەك شەهید و برینداری لێكەوتەوە ، ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە ئەمە دەستدرێژی پێشێلكاری و سەرپێچیكردنە لە دژی سەروەری و ئاسایشی عێراق، هەروەها پێشێلكردنی ئاشكرای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانە لە نێوان عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەك عێراق هۆشداری دەدات لە بەردەوامی هەڵكشانی ناوچەكە كە دەبێتە هۆی تێكدانی چانسی ئاشتی و سەقامگیری لەوێ، داوای ئەولەویەتدان بە زمانی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن و دۆزینەوەی ڕێگاكانی كۆتاییهێنان بە گرژی و قەیرانەكانی نێوان هەموو لایەنەكان دەكات.