لیوا یەحیا ڕەسووڵ: هێزە عێراقییەكان هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە بەرپرسیار دەزانن لە هێرشەكەی سەر بارەگای ئەمنی بەغدا

ئەمنی
  • 4-01-2024, 14:39
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیوا یەحیا ڕەسووڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان ڕایگەیاند، هێزە عێراقییەكان هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە بەرپرسیار دەزانن لە هێرشكردنە سەر بارەگای ئەمنی بەغدا.

    لیوا ڕەسووڵ لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، لە هێرشێكی ئاشكرا و پێشێلكردنی ئاشكرای سەروەری و ئاسایشی عێراق، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان كردەوەیەكی ئەنجامدا كە جیاواز نییە لە كردەوە تیرۆریستییەكان، بە ئامانجگرتنی یەكێك لە بارەگا ئەمنییەكان لە پایتەخت، بەغدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، كە بووە هۆی گیانلەدەستدانی وبریندار كردنی چەند كەسێك.

    ئاماژەی بەوەشكرد، هێزە چەكدارەكانی عێراق هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە بەرپرسیار دەزانن لەم هێرشە ئیستفزازییە بۆ سەر دەزگایەكی ئەمنی عێراق كە بەپێی ئەو دەسەڵاتانەی كە لەلایەن فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانەوە پێیان دراوە كاردەكات، ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەمە هەموو لێكتێگەیشتنەكانی نێوان هێزە چەكدارەكانی عێراق و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تێكدەدات.

    ڕەسووڵ پێیوابوو كە "ئەم بەئامانجگرتنە هەڵكشان و هێرشێكی مەترسیدارە بۆ سەر عێراق، دوور لە ڕۆح و پیتی ئیختیاری و ئەو كارەی كە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق بۆی دروست بووە.