سەرۆك وەزیران ڕایدەگەیەنێت كاری ژێرخانی پڕۆژەی شاری سەدری نوێ ڕەوانەی جێبەجێكردن كراوە

سیاسی
  • 4-01-2024, 14:30
  • +A -A

    بەغدا –INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە محەمەد شیاع سودانی،سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرۆكایەتی شەشەمین كۆبوونەوەی پڕۆژەی شاری سەدری نوێی كرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە تێیدا هاتووە: محەمەد شیاع سودانی،سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرۆكایەتی شەشەمین كۆبوونەوەی پڕۆژەی شاری سەدری نوێی كرد، ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك وەزیران وتی كارە سەرەكییەكانی ژێرخانی سەرجەم پڕۆژەكان لە ئەم مانگەدا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و بە سێ قۆناغ جێبەجێ دەكرێت، بە مەرجێك كۆمپانیا نێودەوڵەتییە تایبەتمەندەكان پاڵێوراو بن بۆ دەستكردن لە جێبەجێكردنی قۆناغی یەكەمی بنیاتنانی یەكەكانی نیشتەجێبوون.
    هەر بەپێی راگەیندراوەكە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەدواداچوونی كرد بۆ ئەنجامی پشكنینی خۆڵی پڕۆژەكە، كە لە كۆبوونەوەكانی پێشوودا فەرمانی كرد پێداویستییەكانی تەواو بكرێت، بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی كارەكان و دەستپێكردنی پرۆسەی بیناسازی، هەروەها بەدواداچوونی كرد بۆ جێبەجێكردنی ڕاسپاردەكانی پێشوو سەبارەت بە ڕێكارەكانی گواستنەوەی خاوەندارێتی ئەو زەویانەی كە بۆ بیناسازی تەرخانكراون.
    لەكۆبونەوەكەدا سودانی ئاماژەی بەوەشكرد پڕۆژەی شاری سەدر نوێ گرنگترین پڕۆژەیە لە بەغدادی پایتەخت، كە لەلایەن حكومەتەوە لەگەڵ پێنج شارە نوێیەكەدا جێبەجێ دەكرێت، وەك بەشێك لە پلانە ستراتیژییەكانی بۆ چارەسەركردنی قەیرانی نیشتەجێبوون و دروستكردنی گۆڕانكارییەكی جۆرایەتی لە نیشتەجێبوونی شارستانی لە عێراق.
    لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر جێبەجێكردنی وێستگەی كارەبا كرا، بە مەبەستی دابینكردنی كاربا بۆ گەڕەك و پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون و ناوچە نوێیەكان لە شاری سەدر نوێ.