شانەی ئەمنی: بە هاوكاری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ تۆڕە تیرۆریستییەكانمان لە دەرەوە دەستگیركرد

ئەمنی
  • 4-01-2024, 11:18
  • +A -A

    بەغدا - INA- محەمەد تاڵبی
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕۆژی پێنجشەممە پشتڕاستی كردەوە كە هاوكاری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە ساڵی ڕابردوودا بووە هۆی دەستگیركردن و هێنانەوەی تۆڕە تیرۆریستییەكان لە دەرەوەی وڵات.
    لیوا تەحسین خەفاجی، سەرۆكی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیی ڕاگەیاند: دیارترین ئاستەنگەكانی بەردەم هێزە ئەمنییەكان دەكەونە چوارچێوەی فشارە بەردەوامەكان بۆ سەر گروپە تیرۆریستییەكان و ئەوەی لێیان ماوەتەوە، جگە لەكۆنتڕۆڵكردنی سنوورەكان .
    ئاماژەی بەوەشكرد،ئەو تاوانانەی كاریگەرییان لەسەر ئاشتی كۆمەڵایەتی هەیە، وەكو ماددە هۆشبەرەكان و تاوانە تاوانكارییەكان، تەحەدای بەردەم هێزە ئەمنییەكانیش پێكدەهێنن.
    ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە هاوكاری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە ساڵی 2023 لە ڕێگەی هەوڵە هەواڵگریی و ئەمنییەكانەوە بووە هۆی دەستگیركردن و هێنانەوەی تۆڕە تیرۆریستییەكان لە دەرەوە، بەردەوامی و پەرەپێدانی ئەم هاوكارییە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە ماوەی ئەمساڵی ئێستادا.