لە سێ پارێزگادا دەزگای دژە تیرۆر سێ تیرۆریست دەستگیر دەكات

ئەمنی
  • 4-01-2024, 10:46
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، دەستگیركردنی ٣ تیرۆریستی لە سێ پارێزگا ڕاگەیاند.
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە راگەیندراوێكدا  كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، لە درێژەی هەوڵەكانی دەزگای دەزگای تیرۆر بۆ هەڵوەشاندنەوەی تۆڕە تیرۆریستییەكان و نەهێشتنی پاشماوەی باندە تیرۆریستییەكانی داعش، مەفرەزەكانی دەزگاكەزنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامدا كە لە ئەنجامدا (٣) تیرۆریست دەستگیركران .
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە،  بەپێی زانیارییەكان، مەفرەزەكانی دەزگاكە ئۆپەراسیۆنێكیان دەستپێكردووە، كە بووە هۆی دەستگیركردنی تیرۆریستێك لە بەغدای پایتەخت، كە لە بواری گواستنەوەی پارەدا كاردەكات، لەوێدا ئەو گواستنەوەی (نایاسایی) بەڕێوەدەبات كە لەلایەن چەتەكانی تیرۆریستی داعشەوە بەكاردەهێنرێن.
    لە ئۆپەراسیۆنێكی دیكەی جیادا مەفرەزەكانی دەزگاكە توانیویانە تیرۆریستێك لە پارێزگای ئەنبار دەستگیر بكەن ، ئاماژەی بەوەشكرد كە "تیرۆریستێك لە پارێزگای نەینەواش دەستگیركراوە، كە پۆستی فەرماندەی مەفرەزە لە چەتەكانی تیرۆریستی داعشدا هەیە .