بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكایەتی كۆمار ئیدانەی تەقینەوە تیرۆریستییەكانی شاری كرمانی ئێرانی كرد.
سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكایەتی كۆمار ئەو تەقینەوە تیرۆریستیانە ئیدانە دەكات، كە لە شاری كرمانی ئێران رویاندا و دەیان هاووڵاتی سڤیل گیانیان لەدەستدا و برینداربون.
ئاشكراشیكرد: لەكاتێكدا عیراق پشتیوانی و پاڵپشتی بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو كردەوە تیرۆریستییە شەرمەزاركەرانە دوپاتدەكاتەوە، سەرەخۆشی و هاوخەمی بۆ سەركردایەتی و حكومەت و گەلی كۆماری ئیسلامی ئێران بەهۆی ئەو روداوە دڵتەزێنەوە رادەگەیەنێت، لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە قوربانییەكان بخاتەبەر رەحمەتی خۆی و سەبوری و ئارامی بە خانەوادەكانیان ببەخشێت، هەروەها بە زوویی شیفای برینداران بدات.