بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، موحسین مەندەلاوی لە جێگەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئیدانەی كردەوە تیرۆریستییەكەی كرمانی كرد و جەختی لە هاودەنگی حكومەت و گەلی عێراق لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران كردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی مەندەلاوی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: موحسین مەندەلاوی لە جێگەی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئیدانەی ئەو تاوانە تیرۆریستییەی كرد كە لە شاری كرمان لە كۆماری ئیسلامی ئێران ڕوویدا، كە دەیان شەهید و برینداری لێكەوتەوە، لە نێو ئەو كەسانەی كە خەریكی یادكردنەوەی چوارەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ژەنەڕاڵ قاسم سلێمانی بوون.
بەپێی بەیاننامەكە، مەندەلاوی رایگەیاند: سەرەخۆشی و هاوخەمی دڵسۆزانەمان ئاراستەی گەلی ئێران و حكومەتەكەیان دەكەین بۆ ئەو تاوانە تیرۆریستییە خیانەتكارەی كە سەردانكەرانی مەزارگەی شەهید قاسم سلێمانی كردە ئامانج و دەیان شەهید و برینداری لێكەوتەوە، و هاوسۆزی حكومەت و خەڵكی عێراق دەردەبڕین لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر ئەم دەستدرێژییە دڕندانە تیرۆریستییە.
ناوبراو وتیشی: هەڵبژاردنی ئەم كاتە و ئەو گرژییە ئەمنییەی كە ناوچەكە شاهیدییەتی لە ئەنجامی پەرەسەندنی توندی شەڕی زایۆنیەكان بۆ سەر غەززە، نیشانەی مەترسییەكی گەورەیە و ئاشكرای دەكات كە پیلانێك بۆ تێكدانی سەقامگیری ناوچەكە بۆ بەلاڕێدابردنی جیهان داڕێژراوە سەبارەت بەو وێرانكاری و كۆمەڵكوژییەی كە ئێستا لە دەوڵەتی فەڵەستین ڕوودەدات.
كهشناسی: لهههفتهی داهاتوو باران دهبارێت