نوسینگەی سەید سیستانی سەرەخۆشی لە خەڵكی ئێران دەكات بە هۆی ڕووداوە تیرۆریستییەكەی كرمان

سیاسی
  • 3-01-2024, 21:20
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، نوسینگەی مەرجەعی باڵای ئایینی سەید عەلی حسێنی سیستانی، سەرەخۆشی لە خەڵكی ئێران كرد بە هۆی ڕووداوە تیرۆریستییەكەی پارێزگای كرمان.
    نوسینگەی سەید سیستانی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەو ڕووداوە تیرۆریستییەی كە ئەمڕۆ لە پارێزگای كرمان روویدا و لە ئەنجامدا سەدان شەهید و برینداری بێ تاوانی لێكەوتەوە، هۆكارێكە بۆ خەم و پەژارەی زیاتر.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە خەمبارەكان و تەواوی گەلی ئێران دەكەین، لە خوای گەورە داواكارین كە بریندارەكان بە خێرایی چاكببنەوەو ڕەحمەت و ڕەزامەندی بە شەهیدانی ڕووداوەكە ببەخشێت.