بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ڕێنمایی دا كە بە پێی چوارچێوە یاساییەكان و بە شێوازی گونجاو پرۆسەی رادەستكردن و وەرگرتن بۆ پارێزگارە نوێیەكان ئەنجام بدرێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ سەرپەرشتی،یەكەم دانیشتنی ئەمساڵی دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاكانی كرد، و تیایدا باس لە بارودۆخی گشتی پارێزگاكان كرا و تاوتوێی ئەو دۆسیە بنەڕەتییانە كرا كە ئەولەویەتی گرنگن بۆ حكومەت لە جێبەجێكردنی ئامانجەكانیدا.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: پارێزگارەكان پڕۆژە خزمەتگوزاری و ئابوورییەكانی لە پارێزگاكانیان خستەڕوو، و هەروەها پێداچوونەوە بە پرۆژە دواكەوتووەكان و هۆكارەكانی دواكەوتنیان لە پارێزگاكانی (بەغدا، بابل، میسان، موسەننا، و نەجەفی ئەشرەف) و هەڵوێستی مۆڵەتی وەبەرهێنان بۆ پارێزگاكانی (موسەننا، دیالە، واست، نەجەفی ئەشرەف، و نەینەوا)، كرا، جگە لە باسكردنی ئەو پرۆژانەی كە 24 كاتژمێر كاری تێدا دەكرێت.
بەگوێرەی بەیاننامەكە، لە میانی دانیشتنەكەدا، سەرۆك وەزیران پێزانینی بۆ ئەو هەوڵە گەورەیەی دەربڕی كە هۆكاری سەركەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بوو، كە بە نەرم و نیانی و شەفافیەت بەڕێوەچوو، هەروەها پیرۆزبایی خۆی بۆ براوەی هەڵبژاردنەكان دەربڕی و جەختی لەسەر گرنگی هێزە سیاسییە براوەكان كردەوە كە گرنگە بە خێرایی حكومەتە خۆجێییەكان پێكبهێنن، و رێنمایی دا : كە كۆبوونەوەی خولی دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاكان بەردەوام بێت، بەبێ گوێدانە بڕیارنامەی دانانی پارێزگارەكان.
هاوكات لە چوارچێوەی هەوڵەكانی حكومەت بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ ناوچە نوێیەكان، سەرۆك وەزیران تیمی هەوڵی خزمەتگوزاری و ئەندازیاری ئاڕاستە كرد بۆ ئەوەی، پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێبكەن و ڕێگاوبانەكان ناوچە نوێیەكانی پارێزگای بەسرە بگرێتەوە، بەمەرجێك كارە جێبەجێكراوەكان لە كاتی ئامادەكاریدا سوودیان لێ وەربگیرێت و پڕۆژەكان بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆیان لە داهاتوودا.
لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە، بۆ ئەوەی ئەنجومەنە نوێیەكانی پارێزگاكان بتوانن ئەركەكانیان جێبەجێ بكەن، سەرۆك وەزیران ڕێنمایی پارێزگارەكانی كرد ئەم كارانەی خوارەوە بكەن:
1-ئامادەكردنی پێداویستیەكان بۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان، لەوانە پێداویستییە كارگێڕی و تەكنیكییەكان، هەروەها دەستەبەركردنی كەشی ئەمنی گونجاو بۆ كۆبوونەوەكە.
2- ئەنجامدانی پرۆسەی ڕادەستكردن و وەرگرتنی پارێزگارە نوێیەكان بەگوێرەی چوارچێوە یاساییەكان و بەشێوەیەكی گونجاو.
لەبەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: كە بە ئامانجی كەمكردنەوەی دیاردەی سواڵكردن، سودانی ڕێنمایی سەرجەم پارێزگارەكانی كرد كە بە تەواوی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ بكەن بۆ پەرەپێدانی ڕێگەچارەی كاریگەر بۆ ئەم دیاردەیە.
بەیاننامەكە ئاشكراشیكرد: دانیشتنەكە شایەتحاڵی گفتوگۆبوو لەسەر بابەتەكانی بەرنامەی كار و گرتنەبەری بڕیار و ڕاسپاردەی پێویست سەبارەت بەو بابەتانە ، و بڕیاردرا لیژنەیەك پێكبهێنرێت، كە پێكبێت لە نوێنەری وەزارەتەكانی دارایی و ڕۆشنبیری و شارەوانی بەغدا و دیوانی سەرۆكی حكومەت.
رونیشیكردەوە: لیژنەكە بەرپرسیارە لە پێشكەشكردنی لێكۆڵینەوەیەك لەسەر بینا و بەڕێوەبەرایەتییەكانی دەوڵەت و پارچە زەوییە جێهێڵراوەكان لە بەغدای پایتەخت، بەمەبەستی باشتركردنی واقیعی شارستانی خۆی و پێشكەشكردنی بە شێوەیەكی گونجاو، بەمەرجێك لە ماوەی سی ڕۆژدا ئەركەكانی تەواو دەكات،و هەموو پارێزگارەكانیش دەخرێنە ناو كار و ئامانجەكانی لیژنەكەوە.