هەولێر - INA
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەركۆنەی تەقینەوەكانی شاری كرمانی ئێرانی كرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەاڵی عێرقی ناردووە، رایگەیاند: سەرۆكی هەرێم سەركۆنەی ئەو تەقینەوە تیرۆرستییانە دەكات كە ئەمڕۆ شاری كرمانیان لە كۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئامانج گرت و لە ئەنجامدا بە دەیان هاووڵاتیی ئێرانی گیانیان لە دەستدا و بریندار بوون.
هەر بەپێی بەیاننامەكە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێت: پرسە و سەرەخۆشی لە سەركردایەتی و حكوومەت و گەلی دۆستی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەكەین و هاوسۆز و هاوخەمیانین. خوای مەزن گیانی قوربانییان بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە خانەوادە و كەسوكاریان ببەخشێت، هیوای زووچاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.