بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، حكومەتی عێراق ئیدانەی ئەو ڕووداوە تیرۆریستییەی كرد كە لە شاری كرمان لە كۆماری ئیسلامی ئێران ڕوویدا.
وتەبێژی حكومەت باسم عەوادی، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: حكومەتی عێراق ئیدانەی ئەو ڕووداوە تیرۆریستییە دەكات كە لە شاری كرمان لە كۆماری ئیسلامی ئێران ڕوویدا و كە بەهۆیەوە دەیان قوربانی لێكەوتەوە، هەروەها حكومەتەكەمان هاودەنگی و هاوسۆزی خۆی بۆ حكومەت و گەلی ئێران ڕادەگەیەنێت لە بەرانبەر ئەم ڕووداوە ئازار بەخشە.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ئامادەیی عێراق ڕادەگەیەنین بۆ پێشكەشكردنی هەموو جۆرە هاوكارییەك، بۆ كەمكردنەوەی توندیی ئەم كردەوە تاوانكارییە ترسنۆكە.