هەولێر - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەركۆنەی هێرشەكانی شاری كرمان-ی ئێرانی كرد.
مەسرور بارزانی لە تویتێكدا، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: سەركۆنەی هێرشی ترسنۆكانەی شاری كرمان دەكەم.
وتیشی: پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانییان و حكومەتی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكەم و هاوخەمیانم. هیوای زوو چاكبوونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازم.