بەدواداچوون - INA
ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند: ژمارەی كوژراوانی هێرشە تیرۆریستیەكانی مەزاری شەهید قاسم سلێمانی لە شاری كرمان بۆ 103 شەهید و نزیكەی 150 بریندار بەرز بووەتەوە كە باری تەندروستی بەشێكیان ناجێگیرە.
ئاژانسەكە ئاشكراشیكرد: دوو تەقینەوە تیرۆریستییەكە لە دەوروبەری كاتژمێر سێی ئێوارە لە شاری كرمان لە ناوەڕاستی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە روییداوە، لە چوارچێوەی مەراسیەكانی یادی تیرۆركردنی شەهید قاسم سلێمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران.
پێوەندییە گشتییەكانی ڕێكخراوی فریاكەوتنی ئێران بڵاویكردەوە، ژمارەی قوربانیانی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی كە لە نزیك گۆڕستانی شەهیدانی كرمان ڕوویدا، كە هەزاران كەس بەشداری یادی چوارەمین ساڵیادی شەهیدبوونی فەریق قاسم سلێمانییان دەكرد، بۆ 103 شەهید و نزیكەی 150 بریندار بەرزبووەوە، كە باری تەندروستی بەشێكیان ناجێگیرە، ئەمەش ڕەنگە ژمارەی شەهیدەكان بەرزبكاتەوە.
نەخۆشخانەكانی شاری كرمان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشی و فریاگوزاری پێشكەشی بریندارەكان دەكەن.