سەید حەكیم ئیدانەی كردەوە تیرۆریستیەكەی شاری كرمانی ئێران دەكات

سیاسی
  • 3-01-2024, 18:00
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی سەید عەمار حەكیم، كردەوە تیرۆریستییەكەی شاری كرمانی ئێرانی ئیدانە كرد.
    سەید حەكیم لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بە توندترین شێوە كردەوەی تاوانكاریی تیرۆریستی لە شاری كرمانی ئێران كە بە دەیان قوربانی مەدەنی لێكەوتەوە، ئیدانە دەكەین و لە خودای مەزن دەپاڕێینەوە روحی شەهیدەكان شاد بكات و شیفای بریندارەكان بدات.
    سەید حەكیم ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی و حكومەت و گەلی ئێران دەكەین و هاوخەمی خۆمان لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان دەردەبڕین، هەروەها جارێكی دیكە داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەت ئەو وڵاتانە كرد كە بە بەڵای تیرۆریزم زیانیان بەركەوتووە، هاوكار و هەماهەنگ بن بۆ وشككردنەوەی سەرچاوەكانی دارایی تیرۆر و سنوورداركردنی كاریگەرییەكانی لە ناسەقامگیركردنی ئاسایش و سەقامگیریی گەلان.