بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەندیكای رۆژنامەنوسانی عێراق، هەڵوێستی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران، بەرامبەر رۆژنامەنوسانی بەساڵاچوو بەرزنرخاند.
سەندیكاكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سوپاس و پێزانینی خۆی پێشكەش بە سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران دەكات بۆ ڕەزامەندییان لەسەر تەرخانكردنی بڕی پێنج ملیار دینار بۆ چارەسەری رۆژنامەنوسانی بەساڵاچوو و نەخۆش و پشتگیریكردن لە هاودەنگی كۆمەڵایەتییان و هاودەنگی و مامەڵەكردن لەگەڵ كەسوكاری شەهیدانی ڕۆژنامەنوس.
ئاماژەی بەوەشكرد: سەندیكا ئەم بڕیارە مرۆڤانەیەی سەرۆك وەزیران و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران بەرز دەنرخێنێت و پەرۆشییان بۆ پشتگیریكردنی ڕۆژنامەنووسان و بەدواداچوون بۆ دۆسیە مرۆییەكانیان و وەك پێزانین بۆ هەوڵەكانیان و ڕۆڵی بەرزیان لە بەشداریكردن لە بنیاتنانی دەوڵەت و گەیاندنی وێنەی گەشاوەی عێراق و ئەو گەشەكردن و پێشكەوتنانەی تێیدا ڕوودەدات لە هەموو بوارەكاندا بۆ ڕایگشتی.
جەختیشی كردەوە: رۆژنامەنووسان و ئەوانەی كە قەڵەمی شەرەف و ئازادی ئاخاوتنیان هەیە بە هەمان ئیرادە بەردەوام دەبن لە پێدان و خوڵقاندن لە پێناو بەرزكردنەوەی پێگەی عێراق و خزمەتكردنی خەڵكە ئازیزەكەی و پاڵپشتی لە هەوڵە بەرزەكانی حكومەت لە بواری خزمەتگوزاری و بەردەوامی هەڵمەتێكی بەرفراوانی ئاوەدانكردنەوە كە عێراق لە ئێستادا بەخۆیەوە دەبینێت.