بەدواداچوون - INA
تەلەفزیۆنی ئێرانی ڕایگەیاند: ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەكەی پارێزگای كرمان بۆ 50 شەهید و 70 بریندار بەرزبووەتەوە.
تەلەفزیۆنی ئێرانی لە هەواڵێكیدا، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: ئەو تەقینەوەیەی لە پارێزگای كرمان ڕوویدا، دەرئەنجامی كردەوەیەكی تیرۆریستی بوو.
ئاماژەی بەوەشكرد: ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەكە بۆ 50 شەهید و 70 بریندار بەرزبووەتەوە، پێشبینیش دەكات، ژمارەی قوربانییەكان زیاتر بەرزببێتەوە.
جێگای سەرنجە تەقینەوەیەكی توند لەسەر ڕێگای بەرەو بەهەشتی شەهیدان و لە نزیك مەزاری قاسم سلێمانی لە پارێزگای كرمان ڕوویدا.