بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، بانكی رافیدەین دەستكردن بە دابەشكردنی موچەی خانەنشینانی بۆ مانگی دووەم لە ڕێگەی ئامرازەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی ڕاگەیاند.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: دابەشكردنی موچە بەسەر خانەنشینانی مەدەنی و سەربازیدا دەستیپێكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو خانەنشینانەی كورتە نامەیان پێدەگات لە هەر شوێنێك بن دەتوانن بچن موچەكانیان وەربگرن.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات