بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی پشتڕاستی كردەوە كە لە بەرژەوەندی عێراقدایە كە هەرێم بەهێز بێت، هاوكات جەختی لە گرنگی هەوڵی هاوبەش لەلایەن هەموو لایەكەوە بۆ جێبەجێكردنی بڕگەكانی بەرنامەی وەزاری حكومەتی ئێستا كردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، “ئەمڕۆ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە هەولێر لەگەڵ مەسعوود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووەوە ، هەروەها كۆبوەوەكە بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆی هەرێم، ڕێبەر ئەحمەد بەرێوەچوو.
هەروەها ئەوەیش هاتووە كە: لە كۆبوونەوەكەدا ئاڵوگۆڕی بیروڕا بوو لەسەر هەموو پرسەكان لەسەر ئاستی نیشتمانی، جگە لە تاوتوێكردنی بەردەوامی هاوكاری نێوان ناوەند و ناوچەكە لە پرسی سنوور لەگەڵ ئێرانی دراوسێ، و بابەتی بەرژەوەندی هاوبەش باسی لێوەكرا.
بەپێی راگەیندراوەكە ئەعەرەجی جەختی لەوە كردەوە كە لە بەرژەوەندی عێراقە بۆ ئەوەی ناوچەكە بەهێز بێت"، جەختیشی كردەوە "گرنگی یەكخستنی هەوڵەكانی هەموولایەك بۆ جێبەجێكردنی بڕگەكانی بەرنامەی وەزاریی حكومەتی سودانی، بەشێوەیەك كە پێداویستییەكانی هەموو عێراقیەكان بەدیبهێنێت.